ڕه‌مه‌زان مانگی به‌هێزبوونه، مانگی به‌خشینه، مانگی خوێندنه‌وه‌ی قورئانه، مانگی په‌رستش و مانه‌وه‌یه له مزگه‌وتدا، نه‌ك مانگی برسێتی و خه‌وتن و ته‌مبه‌ڵی و لاوازی...
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
برای خۆشه‌ویستم... ئه‌وه بزانه چه‌ند ڕوو بكه‌یته قورئانه پیرۆزه‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده ڕووت لێ ده‌كات، وه چه‌ندیش دووره په‌رێز و بشت له قورئان بیت، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده دووره په‌رێز و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕێت. بۆیه له‌م نامیلكه‌یه‌دا چه‌ند سوود و ئامۆژگاری یه‌كی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌ری تۆی به‌ڕێز بێت،بۆ كاریگه‌ر بوونت به قورئانی پیرۆز و بشتوانی قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بكه‌یت.
نووسه‌ر: ئه‌نه‌س عبد الله گه‌نجان ئه‌و تاكه ده‌سته‌یه‌ن كه ئومێدى گه‌وره‌یان لێ ده‌كرێ تا هه‌ڵمه‌تى مه‌ردانه بنوێنن و جارێكى تر ئوممه‌تى ئیسلامى سه‌ربخه‌نه‌وه. خوێنه‌ری به‌ڕێز له‌م كتێبه‌دا ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بخوێنه‌وه: یه‌كه‌م: چیمان ده‌وێت دووه‌م: ئه‌ركى گه‌نجان به‌رامبه‌ر قورئان و سوننه‌تدا سێیه‌م: گه‌نجی باوه‌رِدار شكست ناخوات چواره‌م: شه‌یتان تاكه دوژمنه پێنجه‌م: لۆمه‌ى لۆمه‌كاران نه‌تترسێنێ شه‌شه‌م: رِۆزى له كوێ یه ؟ حه‌وته‌م: برِوانینه ژیانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
فه‌توای هاوچه‌رخ بۆ ئافره‌ت:ئه‌م پرسیار وفه‌توایانه‌ی كه ئه‌م كتێبه له خۆی گرتووه، ڕه‌نگه هه‌ندێك پرسیاری هه‌ستیار بن، كه ئافره‌تان له ڕویان نایێ وشه‌رم ده‌كه‌ن ڕاسته‌وخۆ ئه‌م جۆره پرسیارانه بكه‌ن...له‌لایه‌ن مامۆستای به‌ڕێز نه‌وا موحه‌مه‌د سه‌عید ئاماده‌كراوه بۆ خوشكانی موسڵمان و ئیماندار... له لایه‌ن كۆمه‌ڵه زانایه‌كی به‌رزی ئیسلامه‌وه وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه، وه‌كو سه‌ید سابق و ابن باز و ابن عثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ـ ...،
Author: نه‌وا موحه‌ممه‌د سه‌عید
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
بنه‌ما له بنیات نانی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵماندا بریتیه له خێزانی موسڵمان، لانك و كۆشی خێزانیش بریتیه له ماڵه‌وه ، و په‌روه‌رده تیایدا، كۆڵه‌كه‌ی ئه‌م په‌روه‌رده‌یه‌ش بریتیه له ئافره‌تی موسڵمان. ئه‌م بابه‌ته باس له هه‌ڵسوكه‌وتی ئافره‌تی موسڵمان له ماڵه‌كانیاندا ده‌كات.
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
خوێنەرى سەنگین، براى لاوى خوێن گەرمم، ئەم نامیلكەیەى بەر دەستى بەڕێزتان باس لە پرسێكى گرنگ دەكات كە ئەویش ئارەزوو و چۆنێتى بەرەنگاربوونەوەیەتى لە قۆناغى لاوێتیدا، كە نووسەر تێیدا بە كورتى باس لە گرنگترین زیانەكانى شوێنكەوتنى ئارەزوو دەكات وە پاشان هۆكارەكان و لە كۆتایشدا چارەسەرى گونجاو بۆ گرفتەكان دادەنێت
Author: موحه‌مه‌د عه‌بدولله ئه‌لدویش
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org